ئیبراهیمی ده‌ڵێت، رژێمی سووریا ئاگربڕی رۆژانی جه‌ژنی قبووڵ كردووه
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی، نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا، رایگه‌یاند رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر وه‌ستاندنی شه‌ڕ له ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژنی قورباندا، نیشانداوه.
ئیبراهیمی، كه به سه‌ردانێك گه‌یشتووه‌ته قاهیره‌ی پیاته‌ختی میسر، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، پێشتر ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پێشنیاری ئاگربڕ له ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژن، نیشانداوه.
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا، ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه سوپا سه‌رقاڵی لێكدانه‌وه‌ی پێشنیاره‌كه‌یه و بڕیاری كۆتایی له‌مباره‌یه‌وه، سبه‌ینێ راده‌گه‌یه‌نرێتز
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر وه‌ستاندنی شه‌ڕ، له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئاگربڕ له رۆژی هه‌ینی، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، ده‌ست پێده‌كات و بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.