رووفاتی عه‌ره‌فات له گۆڕ ده‌رده‌هێندرێت
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رپرسێكی فه‌ره‌نسایی رایگه‌یاندوه، تیمێكی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسایی كاری هه‌ڵدانه‌وه و ده‌رهێنانی رووفاتی عه‌ره‌فات به ئه‌ستۆ ده‌گرن له مانگی داهاتوودا.
ئاماژه‌شیداوه، ئه‌و تیمه له 24 تا 26ی تشرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ر له فه‌ره‌نساوه به‌ره‌و راموڵا به‌ڕێده‌كه‌ون له كه‌رتی رۆژئاوا.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینی وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ، ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندوه كه جیا له‌و تیمه فه‌ره‌نساییه، تیمێكی تری لێكۆڵینه‌وه له سویسراوه به هه‌مانشێوه سه‌ردانی راموڵا ده‌كه‌ن.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی یاسر عه‌ره‌فات و ده‌رهێنانی رووفاته‌كه‌ی له دوای ئه‌و داواكارییه دێت كه سوها عه‌ره‌فاتی هاوسه‌ری له فه‌ره‌نسا پێشكه‌شی كردبوو به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكرێت له هۆكاری مردنی هاوسه‌ركه‌ی كه پێیوایه هۆكاری مردنی عه‌ره‌فات ژه‌هرخوارد كردنه، نه‌وه‌ك حاڵه‌تێكی دیكه.
یاسر عه‌ره‌فات له 24 ئاب / ئۆگۆست 1929 له قاهیره پایته‌ختی میسر هاتۆته ژیان و له 11 نیشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر 2004 له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی فه‌ره‌نسا كۆچی دوایی كرد.
هه‌ر له باره‌ی گومانه‌كاندا، تاقیگه‌یه‌كی سویسرا ئاشكرایكردوه كه پێده‌چێت یاسر عه‌ره‌فات به ماده‌ی بكوژی پلۆنیۆم - 210ی تیشكده‌ر ژه‌هراوی كرابێت و به‌و هۆیه‌وه مردبێت كه له‌سه‌ر پارچه‌یه له جله‌كانی سه‌ركرده‌ی كۆچكردوی فه‌ڵه‌ستینی دۆزراوه‌ته‌وه.