ئۆباما خاوەنی 7 ملیۆن دۆلارە و رۆمنی 200 ملیۆنی هەیە

ئۆباما خاوەنی 7 ملیۆن دۆلارە و رۆمنی 200 ملیۆنی هەیە

6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- بەپێی راپۆرتی ئابووری لەسەر داهاتی هەردوو پاڵێوراوی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، بەڕێژەیەكی بەرچاو دەوڵەمەندی رۆمنی دەردەكەوێت لەچاو سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتە.

ئەوەی دیارە و باوە كۆماریەكان زەنگینترن لە دیموكراتیەكانی ئەمریكا، باراك حسێن ئۆباما ئەگەرچی چوار ساڵ سەرۆكی ئەمریكا بووە، كۆی داهاتەكەی لە 7 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار تێناپەڕێت. لەبەرامبەردا رۆمنی، ركابەری پۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا داهاتەكەی لە 200 ملیۆن دۆلار تێی پەڕاندووە.

كۆی تێچووی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی رۆمنی كە پاڵێوراوی كۆماریەكانە، 3 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و لەبەرامبەردا هەڵمەتەكەی ئۆباما زۆر لەوە كەمتری خەرجكردووە.
Top