ئیبراهیمی داوای كرد ده‌وڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سووریا، پێك بهێنرێت
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی، دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، گوتی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، كۆتایی به خوێن رشتن و كوشتنی خه‌ڵك ده‌هێنێت.
ئیبراهیمی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیارنامه‌یه‌ك په‌سند بكات، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م داوایه راگه‌یاند و گوتی بڕیارنامه‌ی له‌مجۆره پێویست نییه.
سه‌رگه‌ی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هه‌ندێك وڵات ده‌بێ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن و ته‌نیا پشتیوانی له ئۆپۆزسیۆن نه‌كه‌ن.
نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی، سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی، له‌مباره‌یه‌وه ته‌ئكیدی كرده‌وه كێشه‌ی نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، رێگره له به‌رده‌م گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئێستای سووریا.