ئۆباما چوویه‌وه كۆشكی سپی
بۆ دووه‌مین جار له دوای شه‌ڕی جیهانیی دووه‌مه‌وه، پاڵێوراوێكی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ جاری دووه‌م له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماریی ئه‌مه‌ریكادا سه‌ركه‌وت و له كۆشكی سپی ده‌مێنێته‌وه.
باراك ئۆباما، به بردنه‌وه‌ی ده‌نگی ویلایه‌ته‌كانی كۆلۆرادۆ، نیڤادا، نیوهه‌مپشایر، ویسكانسین و میشیگان، زیاتر له 270 ده‌نگی ئێلێكتراڵی پێویستی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری كۆكرده‌وه و كرایه‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
به‌پێی مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماریی ئه‌مه‌ریكا، ده‌نگی ئه‌م ویلایه‌تانه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری هه‌یه. كۆی ده‌نگه‌كانی ئۆباما گه‌یشته 281 ده‌نگی ئێلێكتراڵ.
ركابه‌ری ئۆباما له پارتی كۆماریخوازه‌كان، میت رامنی، له ویلایه‌تی نیوهه‌مپشایر، كه شوێنی هاوینه هه‌واریه‌تی، نه‌یتوانی به‌سه‌ر ئۆبامادا سه‌ركه‌وێت و هه‌روه‌ها ویلایه‌ته‌كه‌ی جێگری رامنی، ویلایه‌تی ویسكانسین، ده‌نگیان به پاڵێوراوی دیموكراته‌كان دا.
هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی ئۆباما له ویلایه‌تی ئۆهایۆ، جارێكی دیكه كۆماریخوازه‌كانی به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یاند كه به بێ سه‌ركه‌وتن له‌م ویلایه‌ته، ناتوانن بگه‌نه كۆشكی سپی.
میت رامنی، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئۆباما خواست و گوتی كاتی ئه‌وه هاتووه جیاوازییه حیزبیه‌كان وه‌لا بنرێت و هه‌موو به‌یه‌كه‌وه كار بۆ داهاتووی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.