چوار ژه‌نه‌ڕاڵی ئیسرایلی، له توركیا درانه دادگا
دادگایه‌ك له توركیا، دوێنێ به بێ ئاماده‌بوونی 4 ژه‌نه‌ڕاڵی ئیسرایلی، دۆسیه‌ی هێرشی سوپای ئیسرایلی بۆ سه‌ر كه‌شتیه‌كی توركیا ده‌ستپێكرد، كه ساڵی 2010 به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی یارمه‌تیی بۆ كه‌رتی غه‌ززه، 10 چالاكوانی توركی تێدا كوژرا.
گاوریل ئه‌شكه‌نازی، فه‌رمانده‌ی پێشووی ئه‌ركانی سوپای ئیسرایل، ئاموس یادلین سه‌رۆكی هه‌واڵگریی سوپا، ئاویشای لویی، سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگریی هێزی ئاسمانی و ئه‌لیزه‌ر ماروم فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی ده‌ریایی ئیسرایل، تۆمه‌تبارانی دادگاكه‌ن.
دادگای توركیا، ئه‌م 4 ژه‌نه‌ڕاڵه‌ی به كوشتنی چالاكوانانی توركیا، ئه‌شكه‌نجه، رفاندنی خه‌ڵك، تاڵان كردن و زه‌وت كردنی ئازادی، تۆمه‌تبار كردووه و داوای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ كردوون.
ئه‌م دادگایه به هه‌وڵی ناوه‌ندی ئیسلامیی مافی مرۆڤ و ئازادی و یارمه‌تیی مرۆیی، پێكهاتووه و ئه‌م 4 ژه‌نه‌ڕاڵه، له ئه‌گه‌ری سه‌فه‌ر بۆ توركیا، ده‌ستگیر ده‌كرێن و ده‌خرێنه زیندان.
له ساڵی 2010، دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كی توركیا به مه‌به‌ستی شكاندنی گه‌مارۆی كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشته نزیك سنووره‌كانی ئیسرایل، له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی سوپای ئیسرایله‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و له ئه‌نجامدا 9 چالاكوانی توركیا كوژران و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.