هه‌رێمی كاتالۆنیا، له سه‌ربه‌خۆیی نزیك ده‌بێته‌وه
ئارتور مه‌س، سه‌رۆكی هه‌رێمی كاتالۆنیای ئیسپانیا، له بروكسلی پایته‌ختی به‌لژیك رایگه‌یاند، هه‌رێمه‌كه‌ی ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆمێك ده‌كات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و په‌یوه‌ست بوونی به یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا.
مه‌س هه‌روه‌ها داوای له یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا كرد، مافی په‌یوه‌ست بوونی كاتالۆنیا به یه‌كیه‌تییه‌كه به ره‌سمی بناسێت و هاووڵاتیانی هه‌رێمه‌كه، له هه‌موو مافه‌كانی هاووڵاتییانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا به‌هره‌مه‌ند بن.
هه‌رێمی كاتالۆنیا، له رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌دا، هه‌ڵبژاردنێك به‌ڕێوه‌ده‌بات به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ سازدانی ریفراندۆمی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه له ساڵی داهاتوودا.