تورکیا... بە هۆی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکەوە ١٧ سەرباز گیانیان لە دەست دا
به‌رپرسانی حكوومی له پارێزگای سێرتی كوردستانی توركیا، رایانگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، كۆپته‌رێكی جۆری سیكۆرسكی، به‌هۆی خراپیی كه‌ش‌وهه‌واوه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و 17 سه‌رباز له رووداوه‌كه‌دا كوژراون.
قایمقامی شاری سێرت، به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، كۆپته‌ره‌كه به‌هۆی خراپیی كه‌ش‌وهه‌وا، له شاخه‌كانی هه‌ره‌كۆڵ له نزیك شارۆچكه‌ی به‌رواری كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه ده‌ستی پێكردووه.