به‌هۆی بلاَوكردنه‌وه‌ی ئابروچونێكی سێكسی به‌ڕێوه‌به‌ری \"BBC\"" ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه"
ئه‌نتویستل له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌وه بلاَوكرایه‌وه ڕایگه‌یاند، \""بڕیارمدا باشترین كارێك كه بیكه‌م ئه‌وه‌یه ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه\""، رونیشی كرده‌وه بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه \""به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌هه‌مان كاتدا سه‌رنوسه‌ر و به‌رپرسه له ناوه‌رۆكی هه‌موو به‌رنامه‌كان\"".
هاوكات \""بی بی سی\"" پۆزشێكی گشتی بلاَوكرده‌وه له‌باره‌ی دابه‌زاندنی لێكۆلێنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رنامه‌ی \""نیوزنایت\"" كه تیایدا یه‌كێك له شایه‌تحاڵان ڕایگه‌یاند، قوربانی ده‌ستدرێژی سیكسی بووه له‌لایه‌ن گه‌وره به‌رپرسێكی پێشووی پارتی پارێزگاران له یه‌كێك له ماڵه‌كانی لاوان‌دا له سالاَنی حه‌فتاكان.
ئه‌نتویستل، وتی \""ڕووداوه‌كانی هه‌فته‌كانی ڕابردوو گه‌یاندمیه ئه‌و بڕوایه‌ی كه پێویسته (بی بی سی) بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێ بگه‌رێت\"" ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه ئه‌و له مانگی ئه‌یلولی ڕابردوه‌وه پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌ناوی ئه‌و به‌رپرسه نه‌كرد كه له به‌رنامه‌كه‌ی هه‌فته‌ی پێشوویدا ئاماژه‌ی پێدرا به‌لاَم ناوی وه‌زیری پێشووی دارایی، ئه‌لیستیر ماك بین، ئه‌و ناوه‌یه كه له‌سه‌رچاوه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه باس ده‌كرێت، به‌جۆرێك ڕۆژنامه‌ی (گاردیان) یه‌كه‌مینیان بوو له ناوهێنانی ئه‌و به‌رپرسه.
لای خۆشیه‌وه به‌رپرسه‌كه كه ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی لۆرده ئه‌و كاره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئیدانه‌كرد‌و پارێزه‌ره‌كانیشی ئاشكرایانكرد داوای یاسایی دژ به هه‌موو ئه‌وانه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و زانیارییه‌یان بلاَوكرده‌وه له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه \""بی بی سی\"" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌و نه‌كردوه.
-ئاوێنە"