بایدن: پێكدادانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق هێڵی سووره
رۆژنامه‌ی \"السیاسه\""ی كوه‌یتی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه واشنتۆن هاتۆته سه‌رخه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوچه‌ی دووزخورماتوو، له‌وباره‌یه‌وه جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی راگه‌یاندووه، \""هه‌ر پێكدادانێك له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق هێڵی سوره‌و له‌ئه‌گه‌ری رودانی هه‌ر پێكدادانێكی له‌و جۆره‌دا ئه‌مه‌ریكا ته‌ده‌خول ده‌كات\"".
رۆژی هه‌ینی رابردوو شه‌ڕ‌و روبه‌ڕوبونه‌وه له نێوان چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی سه‌ر به‌یه‌كێتی نیتشمانی‌و هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی له‌دووزخورماتو دروست بوو، له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژرا‌و نزیكه‌ی 10 كه‌سیش بریندار بوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك دیبلۆماسی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌نوری مالكی‌و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و گرژیانه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان دروستبووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو كه یه‌كێك له‌پێشنیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆتاییهێنان به‌ئاڵۆزییه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكایه له‌ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، به‌ئامانجی رونه‌دانی پێكددان له‌نێوان هه‌ردولادا، به‌ڵام مالكی ئه‌و پێشنیاره‌ی ره‌تكردۆته‌وه.
بایدن دوپاتیكردۆته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ن به‌هه‌ڵگیرساندنی شه‌ری نێوان هێزه‌كانی به‌غداو هه‌ولێرو هه‌ر روداوێكی له‌و جۆره ده‌بێته به‌ركه‌وتنی گورزێكی به‌هێز به‌هه‌وڵه‌كانی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كه ماوه‌ی 10 ساڵه واشنتۆن هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
خورماتوو قه‌زایه‌كی سه‌ر به‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌و ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ر دووقه‌زای كفری‌و داقوق، به‌شێكه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستان."