18ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- پاش چه‌ند رۆژ توندوتیژی و هاوێشتنی مووشه‌ك و گوله‌هاوه‌ن له لایان گرووپی چه‌كداری حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه بۆ ئیسرائیل و ئاشكرابوونی جۆری مووشه‌كه‌كان، ئه‌مرۆ \"عه‌لائه‌دین بروجردی\"" سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌منی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی په‌رله‌مانى ئێران رایگه‌یاند: ئێمه راده‌ستكردنی مووشه‌كی \""فه‌جر 5\"" بۆ گرووپی حه‌ماس ره‌تده‌كه‌ین و ئه‌و گرووپه توانایی دروستكردنی مووشه‌كی هه‌یه و پێویستی به موووشه‌كی ئێران نییه و ئیده‌عاكانی ئیسرایل له‌باره‌ی به‌خشینی مووشه‌ك به گرووپی حه‌ماس ناراسته.
ئیسرائیل رایگه‌یاندووه مووشه‌كی جۆری \""فه‌جر5\"" له لایان سوپای پاسدارانی ئێران دروست كراوه‌و گرووپی حه‌ماس له‌و مووشه‌كانه بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئیسرائیل كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت."