حه‌ماس: سێهه‌م فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل خرایه خوار
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی جه‌زیره سامی ئه‌بو زه‌هری وته‌بێژی گروپی حه‌ماس رایگه‌یاند هێزه‌كانیان فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیتری ئیسرائیلیان خستوه‌ته‌خوار.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ماس هیچ ورده‌كاریه‌كی زیاتری له سه‌ر ئه‌و رووداوه و چاره‌نوسی فڕۆكه‌وانه ئیسرائیلیه‌كان نه‌خستوه‌ته‌روو.
شایانی باسه تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت‌راست نه‌كردوه‌ته‌وه.
پێشتریش گروپی حه‌ماس هه‌واڵی خستنه‌خواره‌وه‌ی 2 فڕۆكه‌ی جه‌نگیتری سوپای ئیسرائیلی راگه‌یاندبوو.
پێویسته بوترێت له ئه‌نجامی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له رۆژی چوارشه‌ممه هه‌فته‌ی رابردووه‌وه له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل‌دا هاتوه‌ته ئاراوه زیاتر له 50 هاوڵاتی فه‌له‌ستین كورژراون و به ده‌یانیتریش برینداربوون.