بان كی مون داوای له‌ ئیسرائیل و حه‌ماس كرد هاوكاری میسر بكه‌ن له‌ پێناو راگرتنی توندوتیژیه‌كانی نێوانیان

بان كی مون داوای له‌ ئیسرائیل و حه‌ماس كرد هاوكاری میسر بكه‌ن له‌ پێناو راگرتنی توندوتیژیه‌كانی نێوانیان
19ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوای له‌ ئیسرائیل و حه‌ماس كرد هاوكاری میسر بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كانی له‌ پێناو راگرتنی توندوتیژیه‌كانی نێوانیان.
بان كی مون ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ په‌یامێكدا داوای له‌ ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان كرد به‌ ته‌واوه‌تی هاوكاری میسر بكه‌ن له‌و هه‌وڵانه‌ی به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌ گرتویه‌تیه‌ به‌ر.
بان كی مون ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌روو كه‌ درێژه‌دان به‌ توندوتیژ و هێرشه‌كانی ئیسرائیل و حه‌ماس بۆ سه‌ر یه‌كتر ته‌نها ده‌بێته‌ هۆی زیاتر قوربانی بوونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
بان كی مون دڵگرانی خۆشی هێناوه‌ته‌ زمان سه‌باره‌ت به‌ بیستنی هه‌واڵی كوژرانی 10 ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی له‌ ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌.
Top