ئۆباما گه‌یشته میانمار
بڕیاره سه‌رۆكی ئه‌مریكا له سه‌ردانه‌كه‌یدا قه‌رزێك به بڕی 170 ملیۆن دۆلار بداته میانمار بۆ پشتیوانی كردن له‌و پرۆسه چاكسازیه‌ی كه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه ده‌ستی پێكردووه.
چالاكوانانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ پێیان وایه ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئۆباما هیچ سودێكی نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا به‌ڵێنه‌كانی چاكسازی له میانمار جێبه‌جێ نه‌كراون ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا كۆشكی سپی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه باراك ئۆباما گوشار ده‌خاته سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته تا هه‌رچی زووه كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك و توندوتیژی ره‌گه‌زی و پێشێلكردنی مافه‌مانی مرۆڤ چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ میانمار دوای ئه‌وه دێت كه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا بۆ گه‌شه‌پێدان نوسینگه‌یه‌كی له میانمار كرده‌وه ئه‌ویش دوای هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی ئه‌و وڵاته به‌هۆی سه‌ركوتكاریه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی پێشوی ئه‌و وڵاته‌وه.