یه‌كێتی ئه‌وروپا دانی نا به هاوپه‌یمانێتیه نوێكه‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی سوریا
یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك هاوپه‌یمانی نیشتمانی هێزه‌كانی شۆڕش و ئۆپۆزسیۆنی سوریای به ره‌سمی ناسی.
یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌و به‌یاننامه‌دا هاوپه‌یمانه‌تیه‌كه‌ی وه‌ك نوێنه‌ری داواكاریه‌كانی هاوڵاتیانی سوریا ناوبردوه و رایگه‌یاندوه به هه‌موو جۆرێك پشتیوانی لێده‌كات.
فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا وه‌ك دوو ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشتر دانیان به‌و هاوپه‌یمانێتیه‌دا نابوو.
هه‌فته‌ی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌چوو هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی زیاتری هێزه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د هاوپه‌یمانه‌تیه‌كی نوێیان راگه‌یاند.