ئه‌مریكا له دژی هه‌ر بڕیارێك ده‌وه‌ستێته‌وه كه ببێته هۆی شكست پێهێنان به هه‌وڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس
سوزان رایس نوێنه‌ری ئه‌مریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند ئه‌و وڵاته له دژی هه‌رجۆره بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌وه‌ستێته‌وه كه شكست به‌و هه‌وڵانه بهێنێت كه به مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ كه‌رتی غه‌زه له ئارادان.
ئه‌و وتانه‌ی سوزان رایس دووای ئه‌وه دێت كه نوێنه‌ری روسیا له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان باسی له‌وه‌كردبوو ئه‌گه‌ر 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تا كاتژمێر 2 ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه نه‌گه‌نه هیچ ئه‌نجامێك سه‌باره‌ت به بارودۆخی كه‌رتی غه‌زه و وه‌ستاندنی توندوتیژیه‌كان، وڵاته‌كه‌ی به مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی خێرا له نێوان و حه‌ماس و ئیسرائیل ره‌شنوسێك ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
به پێی هه‌واڵێكی فرانس پرێس به ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌مریكا بۆ پشتیوانی كردن له ئیسرائیلی هاوپه‌یمانی ره‌شنه‌سه پێشنیاركراوه‌كه‌ی روسیا ڤیتۆ ده‌كات.