ئاگربه‌ستی حه‌ماس و ئیسرایل شكستی هێنا
حكوومه‌تی ئیسرایل، ناوبژیوانیی سه‌رۆككۆماری میسری بۆ جێبه‌جی كردنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ رێكخراوی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، وه‌ڵام نه‌دایه‌وه و پڕۆژه‌ی ئاگربه‌ست شكستی هێنا.
به‌پێی راپۆرتی یۆرۆ نیووز، هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوای دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرایل له‌و وڵاته، گوتی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات ئاسایش و ئارامی بۆ خه‌ڵكی ئیسرایل و كه‌رتی غه‌ززه دابین بكرێت.
به‌پێی راپۆرته‌كان، ئه‌گه‌رچی له شه‌وی رابردووه‌وه رێژه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرایل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و مووشه‌ك بارانه‌كانی حه‌ماس، كه‌متر بووه‌ته‌وه، به‌ڵام لانیكه‌م 20 فه‌له‌ستینی و 2 ئیسرایلیی دیكه، هه‌تا ئێستا كوژراون.