ئێران ره‌تیكرده‌وه ده‌ستی له شه‌ڕی ئه‌مجاره‌ی غه‌ززه‌دا بووبێت
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رامین مێهمانپه‌رست، له لێدوانێكدا ره‌تی كرده‌وه ئێران رۆڵی له شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرایلدا بووبێت و ته‌ئكیدی كرده‌وه رۆڵی ئێران له سه‌قامگیریی ئاشتی و ته‌بایی له ناوچه‌كه‌دا، به‌رچاوه.
لێدوانه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له حاڵێكدایه كه رۆژی رابردوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند كۆماری ئیسلامی شانازی به‌وه ده‌كات چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی شه‌ڕی به چه‌كدارانی غه‌ززه داوه.
هه‌روه‌ها خالید مه‌شعه‌ل، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی رێكخراوی حه‌ماس، دوێنێ دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌قی رێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرایل، سوپاسی ئێرانی كرد بۆ گه‌یاندنی مووشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به چه‌كدارانی غه‌ززه.
لێدوانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بوو كه ئێرانی به ده‌ستێوه‌ردانی نابه‌جێ له كاروباری لوبنان و سووریا و عێراق و غه‌ززه تۆمه‌تبار كردووه و گوتبووی، هاووڵاتییانی ئیسرایلی، به مووشه‌كی ئێران له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.