به‌ڵگه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه یاسر عه‌ره‌فات له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژراوه
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌شاری رامه‌ڵای كه‌ناری خۆرئاوای فه‌له‌ستین سازیكرد، لیوا تۆفیق ته‌یراوی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی یاسر عه‌ره‌فات، رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی كاركردنی لیژنه‌كه‌داو به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه، ده‌یسه‌لمێنێت كه سه‌رۆكی پێشووی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیسرائیله‌وه كوژراوه.
تاقیگه‌یه‌كی سویسری ئاشكرای كرد كه ماده‌ی بولونیۆمی ژه‌هراوی به‌جله‌كانی یاسر عه‌ره‌فاته‌وه بووه‌و گومانی ژه‌هرخواردنی ناوبراوی لێده‌كرێت، بۆیه بڕیاردرا لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی بكرێت.
لای خۆیه‌وه مانگى رابردوو ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی بریاریدا گۆڕه‌كه‌ی یاسر عه‌ره‌فات دوور له‌چاوی راگه‌یاندنه‌كان هه‌ڵبدرێته‌وه‌و چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌پاشماوه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگیرێت به‌مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشكی.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی عه‌ره‌فات، له‌م مانگه‌دا ئه‌نجامدراو به‌چه‌ند قۆناغ‌و به‌به‌شداریی پسپۆڕانی فه‌ڕه‌نسایی‌و سویسری‌و روسی پشكنین بۆ ته‌رمه‌كه ئه‌نجامده‌درێت
یاسر عه‌ره‌فات، له‌رۆژی 11ی تشرینی دووه‌می 2004 له‌نه‌خۆشخانه‌ی پێرسی له‌پاریس گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌ر بۆیه كه‌یسی گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌نهێنی هێڵرایه‌وه به‌پاساوی \"نهێنی پزیشكی\"" له‌فه‌ره‌نسا، به‌ڵام وێنه‌یه‌ك له‌و راپۆرته نهێنییه كه‌هۆكاری مردنه‌كه‌ی تێدا تۆماركراوه راده‌ستی سوها عه‌ره‌فات‌و ناسر قدوه‌ی خوشكه‌زای عه‌ره‌فات كرا."