خۆپیشانده‌رانی میسری، له دژی محه‌ممه‌د مورسی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان
فه‌رمانه‌كانی محه‌ممه‌د مورسی، سه‌رۆككۆماری میسر، بۆ زیاتر كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی و گۆڕینی پێكهاته‌ی دادوه‌ره‌كانی سیسته‌می دادی میسر، به هه‌زاران خۆپیشانده‌ری هێنایه مه‌یدانی ته‌حریر.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئه‌ڵمانیا، پۆلیسی میسر هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ته‌حریر و لانیكه‌م 140 كه‌س به‌هۆی هێرشی پۆلیس و گازی فرمێسكڕێژه‌وه، بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له دادوه‌رانی میسر، له شاره‌كانی ئه‌سكه‌نده‌رییه و به‌حریه و ده‌منهور، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له كار كردن و داوایان له هه‌موو دادوه‌رانی میسر كردووه تا پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی مورسی له فه‌رمانه‌كانی، ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه.
دادوه‌ران و ره‌خنه‌گرانی فه‌رمانه‌كه‌ی مورسی، ئه‌م كاره به ده‌ستێوه‌ردان له كاری دادگا و پێشێل كردنی سه‌ربه‌خۆیی سیسته‌می دادی میسر ده‌زانن، به‌ڵام ئیخوانی میسر وێڕای پشتگیری له فه‌رمانه‌كه‌ی مورسی، ده‌ڵێت دادوه‌ره‌كانی ئێستا هه‌موویان گه‌نده‌ڵ و پیاوی حوسنی موباره‌ك بوون.