دیمه‌شق: له هێرشێكی ئاسمانی سوپای سوریا چه‌ندین منداڵ كوژران
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری به‌رهه‌ڵستكارانی حكومه‌تی سوریاوه بڵاویكرده‌وه له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به شاری دیمه‌شق لانی كه‌م 10 منداڵ كوژراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌كردوه ئه‌و منداڵانه له كاتی یاری كردن‌دا كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌و هێرشه‌وه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی رۆیته‌رز ته‌مه‌نی هیچ یه‌ك له‌و منداڵانه له 15 ساڵ تێپه‌ر نه‌بووه. تا ئێستا به‌رپرسانی حكومه‌تی دیمه‌شق سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نیشان نه‌داوه.
-نەوا