هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی یاسر عه‌ره‌فات ده‌ستی پێكرد
به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی هۆكاری مردنی یاسر عه‌ره‌فات سه‌رۆكی پێشووی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستین بڕیاره ئه‌مڕۆ گۆڕی ناوبرا هه‌ڵبدرێته‌وه و تاقیكردنه‌وه له سه‌ر روفاته‌كه‌ی ئه‌نجام بدرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ژماره‌ی پسپۆڕی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی یاسر عه‌ره‌فات و ئه‌نجامدانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه پزیشكیه ده‌بن.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی پزیشكی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ئاشكرایان كرد رێژه‌یه‌كی زۆر له ماده‌ی ژه‌هراوی جۆری پلۆنیۆمیان له سه‌ر جله‌كانی یاسر عه‌ره‌فات دۆزیوه‌ته‌وه گومانه‌كان له باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی كوژرانی ناوبراوه‌وه به‌هێزتربوون.