تایمی ئەمریكی مورسی بە كەسایەتی یەكەمی ساڵ دانا
سه‌رۆك كۆماری میسر، موحه‌مه‌د مورسی كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانی ئیخوان موسلیمین چووه ریزی 40 پاڵێوراو بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی \"كاریگه‌رترین پیاوی ساڵ\"" بۆ ساڵی 2012 كه دیارترینیان باراك ئۆباما‌و هیلاری كلینتۆن‌و به‌شار ئه‌سه‌د‌و مه‌له‌وانی ئه‌مه‌ریكی مایكڵ فیلیبسه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی تایم، كاریگه‌ریی خراپ‌و باش ئه‌گرێته‌وه‌و له‌كۆتایی ساڵدا ئه‌وه‌ی ئه‌یباته‌وه وێنه‌كه‌ی ئه‌بێته به‌رگی گۆڤاره‌كه. كه‌سایه‌تی ساڵی پار خۆپیشانده‌رانی \""به‌هاری عه‌ره‌بی\"" بوون، له‌ساڵی 2010 شدا خاوه‌نی فه‌یسبوك مایكڵ زۆكه‌ربێرگ ئه‌و نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
به‌قسه‌ی گۆڤاری تایم كه له‌دوا ژماره‌ی خۆیدا مورسی به \""گرنگترین كه‌سایه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست\"" وه‌سفكردوه ناوبراو ده‌توانێت له‌پێگه‌یه‌كدا بێت كه ئاینده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابڕێژێته‌وه.
تایم گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی هه‌فتانه‌یه‌و له‌ئه‌وروپا‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و ئه‌فه‌ریقا‌و ئه‌مه‌ریكای لاتینی‌و كه‌نه‌داش بڵاو ئه‌بێته‌وه‌و یه‌كه‌م ژماره‌ی له 3 مارسی 1923 ده‌رچووه.
به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چاودێریی دادگاكان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی سه‌رۆك كۆمار له 22 ئه‌م مانگه‌دا، ئێستا موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر دووچاری شه‌پۆلێك ناڕه‌زایه‌تی‌و مانگرتنی جه‌ماوه‌ریی‌و حیزبی‌و سه‌ندیكایی بووه‌ته‌وه‌و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی رۆیته‌رزیش بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 11/29 له‌وباره‌یه‌وه وتارێك ئاراسته‌ی گه‌لی میسر بكات."