ئه‌مڕۆ چاره‌نووسی فه‌له‌ستین له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دیاری ده‌كرێت
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، داواكاریی مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌لستینی ده‌خاته ده‌نگدانه‌وه و فه‌له‌ستین به ده‌نگی زۆرینه‌ی 193 ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه، ده‌كرێته وڵاتی چاو‌دێر له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
هه‌تا ئێستا وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و سویسرا و نۆروێژ و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئه‌ورووپایی، رایانگه‌یاندووه ده‌نگ به داواكه‌ی فه‌له‌ستین ده‌ده‌ن. به‌ڵام ئیسرایل و كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا له دژی داواكارییه‌كه‌ن و ئه‌ڵمانیاش رایگه‌یاندووه به‌شداری له ده‌نگدانه‌كه‌دا ناكات.
بریتانیا بۆ ده‌نگدان به داواكه‌ی مه‌حموود عه‌باس، چه‌ند مه‌رجی بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان داناوه و له‌وانه گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان و پاشگه‌ز بوونه‌وه له سكاڵا كردن له دژی ئیسرایل، له دادگای نێوده‌وڵه‌تیی لاهای.
ده‌نگدانی ئه‌مڕۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان له‌م رووه‌شه‌وه گرینگه كه 65 ساڵ پێش ئێستا و له وه‌ها رۆژێكدا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا ئه‌و ناوچه‌یه له نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستینییه‌كاندا دابه‌ش بكرێت.