سوودان :بەهۆى نەخۆشییەک (100) کەس گیانیان سپارد

سوودان :بەهۆى نەخۆشییەک (100) کەس گیانیان سپارد
16 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- بەهۆى نەخۆش کەوتنى کۆ ئەندامى پەنکریاسیانەوە بە ڤایرۆسێکى کوشندە (100) کەس لە سوودان گیانیان لەدەستدا، کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەرانى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکى دا ئاشکراى کرد: لە کۆى (6017 ) تووشبووى ئەو نەخۆشییە، (100) کەس گیانیان سپاردووە ، رێژەى تووشبوانى ئەو نەخۆشییەش لە ساڵى 2012 زیادى کردووە، گوتەبێژى کۆمسیۆن پەنابەرانى سەر بە (un) ئەدریان ئێدواردز رایگەیاند: ئەو نەخۆشییە زۆر مەترسیدارە، سەرەتا بە ژانێکى سادە لە زگەوە دەست پێدەکات و دواتر بەهێز دەبێت و خانەکانى پەنکریاس بۆگەن دەکات، ئێدواردز راشیگەیاند: تووشبوونى ئەو ڤایرۆسە لەرێگاى ئاو و خوراکەوە دەبێت و زیاتر ئافرەت و منداڵ تووشى ئەم نەخۆشییە دەبن. پاک و خاوێنى باشترینى هۆکارى خۆپاراستنە لەو ڤایرۆسە کوشندەیە.
Top