حیزبوڵای لوبنان، هێرشی كرده سه‌ر 3 گوندی سووریا
رۆژنامه‌ی نه‌هار چاپی لوبنان، له زمانی گوته‌بێژێكی سوپای ئازادی سووریاوه رایگه‌یاندووه، حیزبوڵای لوبنان، بۆ پشتیوانی له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رینی له دژی 3 گوندی سووریا له نزیك سنووری لوبنان، به‌ڕێوه بردووه.
حیزبوڵای لوبنان به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، له‌م هێرشه‌دا 3 كه‌سی شیعه كوژراون، به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه هێزه چه‌كداره‌كانی خۆی هێرشیان كردبێته سه‌ر گونده‌كانی سووریا.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، به‌رپرسانی حكوومه‌تی لوبنان، لقی سه‌ربازیی حیزبوڵا ناسراو به به‌رگریی ئیسلامی، به به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له سووریا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.