نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، داوای دادگایی كردنی تاوانبارانی شه‌ڕی سووریا ده‌كات
چاودێرانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، راپۆرتێكی نوێیان ئاماده كردووه و تێیدا ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار، بۆ ترساندنی خه‌ڵك، تووشی جه‌نایه‌ت و تاوانی شه‌ڕ و له‌وانه كوشتن و ئه‌شكه‌نجه بوون.
به‌پێی راپۆرتی رۆیته‌رز له‌مباره‌یه‌وه، راپۆرته‌كه‌ی چاودێران داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات، زۆر به خێرایی دۆسییه‌ی سووریا بۆ دادگایی كردن و سزادانی تاوانبارانی مه‌ترسیداری سووریا، بداته دادگای نێوده‌وڵه‌تی.
راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه دادگای نێوده‌وڵه‌تی، ناوه‌ندێكی گونجاوه بۆ پێشگیری له قوتاربوونی تاوانباران و ده‌توانێت به‌خێرایی، لێكۆڵینه‌وه و پرۆسه‌ی سزادان ده‌ست پێبكات.
ئه‌م راپۆرته ناوی كه‌سی ئاشكرا نه‌كردووه و ته‌نیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه كه به‌رپرسن له درێژه‌دانی تاوانه‌كان و كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان. هه‌روه‌ها ناوی ئه‌و گه‌وره به‌رپرسه سیاسییانه‌ی كه پشتیوانیی له بكه‌رانی تاوانه‌كان ده‌كه‌ن.