10 برا له ڕیزه‌كانی سوپای ئازادی سووریادا
\""كوڕه‌كان\"" یان \""براكانی ڕیاس\"" چیرۆكی ئه‌و 10 برایه‌یه كه سه‌رجه‌میان چوونه‌ته ڕیزی سوپای ئازادی سووریاوه و له دژی هێزه‌كانی به‌عسی سووریا ده‌جه‌نگن.
(محه‌ممه‌د ڕیاس) برا گه‌وره‌كه‌یانه كه سه‌ره‌تا ئه‌و چووه‌ته ڕیزی سوپای ئازاده و پاش ئه‌و براكانیشی دیكه‌یشی چوونه‌ته ڕیزی ئه‌و سوپایه‌وه.
(محه‌ممه‌د) كه پێشتر له ڕیزه‌كانی سوپای ڕژێمدا بووه و چه‌ند مانگێك پاش سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زاییه‌كان جیابووه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندی به شۆڕشگێڕانه‌وه كردووه.
تا ئێستاش براكان ئه‌گه‌رچی به‌شداری زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كان له دژی سوپای ڕژێم ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ته‌نها (عه‌لا)ـی 26 ساڵان بریندار بووه و ئێستا له‌زێدی له‌دایكبوونی باوكیان كه گوندێكی ئازاد كراوه، چاره‌سه‌ری بۆ كراوه و له ماڵه‌وه‌یه.
باوكی ئه‌و 10 كوڕه به ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: گه‌وره‌ترین شانازییه بۆ من كه منداڵه‌كانم بۆ ڕزگاربوونی وڵاته‌كه‌یان له سته‌م شه‌ڕ ده‌كه‌ن، خۆم بۆ ئه‌م ڕێبازه هانم داون و هه‌میشه یارمه‌تی و كۆمه‌كیان ده‌كه‌م و نزای خێریان بۆ ده‌كه‌م كه سه‌لامه‌ت بن، ئه‌گه‌ریش شه‌هید ببن له شانازییه‌كانم زیاتر ده‌كه‌ن."