مێرکل داوادەکات گفتوگۆکان بۆ بە ئەندامبونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستپێبکاتەوە
ئەبجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، كاتێكی زۆرمان له به‌رده‌ستدایه بۆ دانوستان، من پشتگیری به‌رده‌وام بونی گفتوگۆكان ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به ئه‌ندام بون یا نه‌بونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، لەم دواییه‌دا گفتوگۆكان ته‌واو شكستیان هێنا، به‌ڵام من پشتگیری گفتوگۆ ده‌كه‌م.
وته‌كانی ناوبراو، دوای ئه‌و لێدوانه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا هات، كه ئاماژەی بەوەدابو، چاوه‌ڕوانی بون به ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ نیو سه‌ده‌ی تر جێگه‌ی قبوڵ نیه\"
هاوكات مێركل، پێشتر داوای په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی بازرگانی له‌نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا كردبو، نه‌ك ئه‌ندامبونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
گفتوگۆكانی بون به ئه‌ندامی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ساڵی2005 وە وه‌ستاوه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و گرژیه‌ی كه‌وته نێوان ئه‌و دولایه‌نه(یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا)، به‌هۆی دورگه‌ی قوبروسه‌وه كه دابه‌ش بوه بۆ به‌شی توركی و به‌شی یۆنانی."