ئیتالیا؛ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی بەڕێوەدەچێت
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێكی نوێ هاوڵاتیانی ئیتالیا، ئه‌مڕۆ یەکشەممە رو له‌سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ماوه‌ی دو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه ئه‌نجامی كۆتای هه‌ڵبژاردنه‌كه رابگه‌یه‌ندرێت.
به‌پێی زانیارییه‌ك كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتالیا بڵاویكردوەته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا 47 ملیۆن كه‌سه و سه‌رباری خراپی دۆخی كه‌شوهه‌وا ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه.
ئانا ماریا كانسیلیری، وه‌زیری ناوخۆی ئیتالیا له‌تۆمارێكی ڤیدیۆیدا كه له‌سه‌ر پێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاویكردوەته‌وه رایگەیاندوە\" هه‌ڵبژاردن ساتێكی گه‌وهه‌رییه له پرۆسه‌ی دیموكراتیدا، ده‌مانه‌وێت به باشترین شێوه كه گونجاو بێت هاوڵاتیانمان ئه‌زمونی ئه‌و ساته بكه‌ن.\""
به‌گوێره‌ی دواین راپرسی كه به‌ر له دو هه‌فته ئه‌نجامدراوه، \""بیر لویچی بیرسانی\"" رێبه‌ری پارتی چه‌پی میانڕه‌و به پێنج خاڵ له‌پێش ركابه‌ره‌كانی بو به‌تایبه‌تیش \""سلڤیۆ برلسكۆنی\"" سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری وڵات و سه‌رۆكی پارتی راستڕه‌وی میانڕه‌و، به‌ڵام چاودێران له‌وباوه‌ڕدا نین بتوانێت زۆرینه‌یه‌كی وه‌ها به‌ده‌ستبهێنێت كه له‌توانایدا بێت ئه‌و چاكسازییه ئابوریانه جێبه‌جێبكات كه ئیتالیا پێویستی پێیه‌تی بۆ رزگاربون له پاشه‌كشێی ئابوری.
یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی ورد چاودێری هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئیتالیا ده‌كات و خوازیاره، هه‌ڵبژاردنه‌كه ببێته‌هۆی هاتنه‌كایه‌ی حكومه‌تێك كه له‌توانایدا بێت ژماره‌یه‌ك رێوشوێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌رجییه گشتییه‌كان بگرێته‌به‌ر‌و وڵات رزگار بكات له‌قه‌یرانی قه‌رزه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا."