رێژەی بەشداری ئافرەت لە حکوومەتی بەریتانی لە دابەزین دایە

رێژەی بەشداری ئافرەت لە حکوومەتی بەریتانی لە دابەزین دایە
25 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- لە رۆژنامەی ئۆبزێرڤەری بەریتانی راپۆرتێک دەربارەی بارودۆخی ئافرەتانی ئەم وڵاتە بەگشتی بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە بارودۆخی گوزەرانی ئافرەتان و دابەزینی رێژەی بەشداریان و کەمبوونەوەی ئەم رێژەیە لە سەرتاسەری بەریتانیا لە هەندێک بواری گشتی دەکات. لە راپۆرتەکە هاوتووە کە ئافرەتە گەنجەکانی بەریتانیا رێژەیان بەرەو کەمبوونەوە دەچێت لە بوارەکانی دادگا و فێربوون و هونەر و دارایی. ئەم رێژەی ئافرەتان لە دامودەزگا گشتییەکانی بەریتانیا لە رێژەی %33دابەزیوە بۆ %60لە بەکارخستنی ئافرەتان لە شوێنە بەرزەکان، ئەمەش وایکردووە لە ساڵی 2011تەنیا لە پێش ئیتالیاو ئێرلەندا بێت. راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە دەکات لەسەردەمی گۆردن براونی سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا هەشت ئافرەت پلە و پایەی وەزیریان هەبووە و سی ویەک ئافرەتی دیکەش پلەی بەرزیان لە حکوومەت هەبووە. بەپێی ئەم راپۆرتە رێژەی ئافرەت لە پەرلەمانی بەریتانی %22.5ەو هەروەها تەنیا %12.3 ئافرەتانی بەریتانیا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی شارەوانیان بە نسیب بووە، ئەمەش نیشانی دەدات کە ئافرەتان بەرێژەی %17.4بەشداری حکوومەتن و تەنیا بەرێژەی%15.6ئافرەت لە بواری دادوەری کاردەکەن.
Top