یه‌كه‌م سه‌رۆككۆماری ژن له كۆریای باشوور، سوێندی یاسایی خوارد
پارك گیون هیه، له به‌رده‌م هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی كۆریای باشوور و له دوای سوێند خواردن، ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئاسایش و ئابووریی وڵاته‌كه‌ی، له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی خۆی داده‌نێت.
گیون هیه، هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی كۆریای باكووری به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ژیان و مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كۆریای باشوور وه‌سف كرد و وتی متمانه به یه‌كتر كردن، ته‌نیا رێگه‌ی نه‌هێشتنی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌بێت.
پارك گیون هیه، كچی پارك چونگ هی، فه‌رمانده‌ی پێشووتری سوپا بوو كه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 ساڵ، ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو.