سیسی سوێندی یاسایی خوارد

 سیسی سوێندی یاسایی خوارد
عەبدولفەتاح سیسی وەک سەرۆکی نوێی میسر سوێندی یاسایی خواردوو بوو بەسەرۆک. سیسی پلەی مارشاڵی سەربازی هەیە و خاوەنی ماستەرە لە ئەمریکا کە تێزەکەی لەسەر دیموکراسییە لە رۆژهەڵاتی ناوەرەاست.

سیسی ناوی تەواوی : (عەبدولفەتاح سەعید حوسێن خەلیل ئەلسیسی)ە.

- مێژووی لە دایکبوون: ١٩ نۆڤەمبەر ساڵی ١٩٥٤ لە پارێزگای مەنوفیە کە دەکەوێتە باکووری میسر لە دایکبووە و تەمەنی ٥٩ ساڵە.

* ژیانی سەربازی :

- لە رۆژی ١ی نیسانی ساڵی ١٩٧٧ لە کۆلێژی سەربازی دەرچووە.

پۆستە سەربازییەکان :

- سەرۆکی بەشی زانیاری لە ئاسایشی گشتی وەزارەتی بەرگری.

- پاشکۆی سەربازی لە باڵیۆزخانەی میسر لە سعودیە.

- بەرپرسی بەشی میکانیک لە هێزە وشکانییەکان.

- سەرکردەی لیوای بەشی میکانیکی هێزە وشکانییەکان.

- سەرۆکی سوپاسالاری ناوچەی باکووری سەربازی.

- سەرۆکی ناوچەی باکووری سەربازی.

- بەرێوبەری کارگێڕی هەواڵگری و بەدواداچوون.

- سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی وەزارەتی بەرگری و بەرهەمهێنانی سەربازی.

- لە رۆژی ١٢-٨-٢٠١٢ لەسەردەمی محەممەد مورسی پۆستی وەزیری بەرگری وەرگرت.

- لە کاتی لابردنی مورسی و دەستبەکاربوونی عەدلی مەنسوور وەک سەرۆکی وڵات پلەی سەربازی سیسی بوو بە موشیر.

- لە رۆژی ٢٦ ئاداری ٢٠١٤ دەستی لە پۆستی وەزیری بەرگری کشاندەوە بۆ ئەوەی خۆی بۆ سەرۆکی میسر کاندیدبکات.

* بچووکترین ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای هێزە چەکدارەکان بووە.

* بروانامە زانستییەکان:

- بەکالۆریۆس لە زانستی سەربازی ساڵی ١٩٧٧

- ماجستێر لە زانستی سەربازی لە کۆلێژی سەرکردەو سوپاسالار ساڵی ١٩٨٧

- ماجستێر لە زانستی سەربازی لە کۆلێژی سەرکردەو سوپاسالاری بەریتانی ساڵی ١٩٩٢

- (سکۆلەر شیپ) دەرچووی کۆلێژی باڵای سەربازی لە ئەکادیمیای ناسری سەربازی لە ساڵی ٢٠٠٣
- دەرچووی کۆلێژی باڵای سەربازی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٠٦

* میدالیا و رێزلێنانی سەربازی:

پێنج میدالیا و رێزلێنانی سەربازی هەیە لە ساڵەکانی ( ١٩٩٨ ، ٢٠٠٥، ٢٠٠٧ ، دوو میدالیا ساڵی ٢٠١٢)













رووداو
Top