چیلی، بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە 3600 كەس گیان لەدەست دەدەن

چیلی، بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە 3600 كەس گیان لەدەست دەدەن
لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەوەی لە چەند ناوچەیەكی وڵاتی چیلی شەپۆلێكی لافاو و بارانبارین گرتوویەتەوە، زیاتر لە 3600 كەس گیانیان لە دەستداوە.

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی(لاناسیۆن) ئەو باران و لافاوە 9522 كەسی ئاوارە كردووە ئەمە جگە لەوەی 3619 كەس گیانیان لە دەستداوە.

لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، لافاوەكە لە شارەكانی هیگینز، بیوبیو، ئەراكانیا، لویس رێوس و لوس لاگۆس رویداوە و 27 هەزار و 210 خێزان ئاوارە بوون و كارەباشیان پچڕاوە.

بەهۆی ئەو كارەساتە سروشتیەوە دەسەڵاتدارانی چیلی داوایان لە وڵاتانی دراوسێكردووە بۆ ئەوەی بە هانای خەڵكی وڵاتەكەیەوە بچن و هاوكاریان بكەن تاوەكو بتوانن ئەوانەی بێ سەروشوێن بوون بیاندۆزنەوە.

ماوەی هەفتەیەك لە چیلی بەردەوام باران دەبارێت ئەمەش بۆتە هۆی لافاو و ناشتوانن بە شێوەیەكی گونجاو بەهانای خەڵكەوە بچن لەبەر ئەوەی چەند شوێنێكی وڵاتەكەی گرتۆتەوە.








خەندان
Top