بەشار ئەسەد لێبوردنی گشتی دەرکرد

بەشار ئەسەد لێبوردنی گشتی دەرکرد
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا، رۆژی دووشەممە، ٩ ی حوزەیران لێبوردنێکی گشتی دەرکرد و ڕایگەیاند ئەو "لێبوردنە گشتییە" هەموو تاوانەکان دەگرێتەوە.



ناجم ئەحمەد، وەزیری دادی سوریە ڕایگەیاند؛ دوای سەرکەوتنی سوپا بە سەر چەکدارەکان، سەرۆک کۆمار لە پێناو یەکێتی نیشتیمانی ئەو بڕیارەی دەرکرد.



چاودێران پێیان وایە ئەو بڕیارە هەنگاوێکی باشە بۆ دەستپێکی گفت و گۆی نیشتیمانی لە سوریا.



بەشار ئەسەد لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری سوریا کە رۆژی ٣ی حوزەیران بەڕێوە چوو، زیاتر لە سەدا ٨٨ی دەنگەکانی بەدەست هێنا.

ووڵاتە رۆژئاواییەکان گووتییان ئەو هەڵبژاردنە تەنیا نمایشێک بوو و پێشتر براوەکەی دیاری کرابوو.
Top