كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی: ئامادەین پشتگیری عیراق بكەین

كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی: ئامادەین پشتگیری عیراق بكەین
پاش ئەوەی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای لە نەتەوەیەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا و كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی كرد تاوەكو پاڵپشتی عیراق بكەن لە رووبەرووبونەوەی تیرۆردا.كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ یارمەتیدانی عیراق.

لە بەیاننامەیەكدا كە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی بڵاویانكردۆتەوە ئاماژەیان بەوەكردووە، كە ئەوان ئامادەن یارمەتی عیراق بدەن بۆ شەڕی لە ناوبردنی تیرۆر.

ئاماژەشیان بەوە كە یەكرێزی نیشتیمانی لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە چونكە هەڕەشەیەكی گەورە لە عیراق و سەقامگیری سیاسی لە ئارادایە.

كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی جەخیتان لەوەش كردۆتەوە، كە دەبێت هەموو هەوڵێك بخرێتە گڕ تاوەكو یەكڕیزی عیراق بپارێزرێت و رووبەروی تیرۆر ببنەوە.

ئەشواق جاف پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتیمانی لە لێدوانێكیدا بۆ خەندان رایگەیاندبوو" باشتر وابوو مالیكی ریزەكانی ناو ماڵی عیراق یەكبخات، نەوەكو پەنا بەرێتە بەر هاوكاری كۆمەڵانی نێودەوڵەتی".

ئاماژەشی بەوە كردبوو، بانگهێشتی مالیكی بۆ نەتەوەیەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا و كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی تاوەكو پشتگیری عیراق بكەن لە شەڕی دژە تیرۆردا.بەڵكو باشتر وابوو ریزەكانی عیراق یەك بخات.







خەندان
Top