یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەچێتە بەغدا

 یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەچێتە بەغدا
بەمەبەستی تاوتوێكردنی تەنگژەی ئەمنی هەردوو پارێزگای ئەنبارو نەینەوا، بەمزووانە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی بەغدا دەكات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆسیەی ئەمنی پارێزگاكانی ئەنبارو نەینەوا، بەمزووانە یاریدەدەرێكی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی بەغدا دەكات".

سەردانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكاتێكدایە، كە تەواوی شاری موسڵ لەلایەن گرو‌وپە چەكدارەكانەوە كۆنترۆڵكراوەو ئێستاش روویان لە پارێزگای سەڵاحەدین كردووەو سەرجەم شارۆچكە و گو‌وندەكانی سەر بەم پارێزگایەش لەلایەن ئەم گرووپە چەكدارەوە هەڕەشەی داگیركردنیان لەسەرە.

ئەمڕۆش گوتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، كە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بڕیاریشە بەمزووانە چەندین جۆر چەكی پێشكەوتوو بگەیێنێتە دەست حكومەتی عێراق.






رووداو
Top