ئەمریكا: لەسەر رەوشی ئێستای عێراق گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ناكەین

 ئەمریكا: لەسەر رەوشی ئێستای عێراق گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ناكەین
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبارەی رەوشی ئێستای عێراق گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی ئێران ناكات، هاوكات حكومەتی ئێرانیش پشتگیری خۆی بۆ نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتكردووەتەوە.

ماری هارف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئەمریكا لەبارەی رەوشی ئێستای عێراق گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ناكات".

ماری هارف گوتیشی: "پێویستە وڵاتانی دراوسێی عێراق بە ئێرانیشەوە خۆیان بەدووربگرن لەهەر كارێك، كە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی گرژی و پشێوی لە نێو عێراق و هانی گرژی و پشێوی تایفی نەدەن".

رۆژی هەینی 13/6/2014 حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران پشتگیری خۆی بۆ بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق دووپاتكردەوە، هەورەها بە تەلەفۆن پەیوەندی بە مالیكیەوە كردو پێكەوە رەوشی عێراقیان تاوتوێكردوە.






رووداو
Top