ئیسڕائیل شەوی رابردوو هێرشی کردە سەر ٩ ئامانجی سەربازیی سوریا

ئیسڕائیل شەوی رابردوو هێرشی کردە سەر ٩ ئامانجی سەربازیی سوریا
بە پێی هەواڵی رۆژنامەی هائارێتسی چاپی ئورشەلیم، ئیسڕائیڵ شەوی رابردوو هێرشی کردووەتە سەر ٩ خاڵی سەربازیی سوریا کە ناوەندێکی فەرماندەیی لە نێو ئەم ئامانجانەدایە.


بە پێی ئەم سەرچاوەیە، هێرشەکە لە وەڵامی ئەو موشەکانەیە کە لە خاکی سوریاوە بەرەو ئیسڕائیل تەقینراون. هێرشە موشەکیەکانی سوریا بوونەتە هۆی کوژرانی کوڕێک و بریندار کردنی باوکی کوڕەکە و کەسی دیکە.



بە پێی هەواڵیکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، پێش ئەوەی ئیسڕایل بە فرۆکە هێرش بکاتە سەر سوریا، بە هۆی تانکەکانیەوە بارەگای هێزەکانی سوریای تۆپباران کردووە.



هێرشەکانی ئیسڕائیل لە کۆتایی شەوی یەکشەممە و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجام دراون.
Top