سعوودیە بەڵێنی دا سوننەکان هان بدات لە حکوومەتی نوێدا بەشدار بن

 سعوودیە بەڵێنی دا سوننەکان هان بدات لە حکوومەتی نوێدا بەشدار بن
گەورەبەرپرسێکی ئەمەریکایی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، (شاعەبدوڵڵا)-ی سعوودیە بەڵێنی بە وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا(جۆن کیری) داوە، تواناکانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ هاندانی سوننەکانی عێراق تا بەشداری لە حکوومەتی نوێدا بکەن و بەرەوڕووی توندڕۆکان ببنەوە.

پاش هەفتەیەک لە هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکانی جۆن کیری بە بەرگرتن لە لەبەریەک هەڵوەشانەوەی عێراق، هەڵوێستی شای سعوودیە و بەڵێنی بە کیری بۆ هاندانی سوننەکان بۆ بەشداریکردنیان لە ەبشداریکردن لە حکوومەتی داهاتووی عێراقدا، بە وەرچەرخانێکی گرینگ لە هەڵوێستی سعوودیە بەرانبەر بە مالیکی ناو دەبرێت، کە تا ئەم ساتەیش پێداگیرییان لە لەکارلادانی دەکرد.

ئەو گەورەبەرپرسە ئەمەتیکاییە هاوکات دەڵێت، شای سعوودیە، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کیری نیگەرانیی خۆی بەرانبەر بە دەستبەسەرداگرتنی ناوچەگەلێکی لە لایەن گرووپی داعشەوە نیشان داوە.




ڕۆیتەرز
Top