دەوڵەتی ئیسلامی: كەعبە دەڕووخێنین

 دەوڵەتی ئیسلامی: كەعبە دەڕووخێنین
كەسێك بە ناوی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی كە بە "داعش"ناسراوە رایگەیاند، كە هێرش دەكەنە سەر سعودییە و كەعبەی قیبلەی مسوڵمانان دەڕووخێنن، لەبەر ئەوەی پێیانوایە "حاجییان لە پێناوی بەردە رەشەكە دەچن بۆ مەككە، نەك بۆ پەرستنی خودا".

ئەبو توراب ئەلموقەددەسی، كە خۆی وەك چەكدارێكی دەوڵەتی ئیسلامی ناساندووە، لە ئەكاونتی خۆی لە تویتەر ناڕەزایی گرووپەكەی دەربڕی لە شێوازی پەرستشی مسوڵمانان لە مەككە.

ئەلموقەددەسی رایگەیاند هێرش دەكەنە سەر سعودییە و كەعبە دەڕووخێنن، كە مسوڵمانان بە ماڵی خودا دەیبینن.

چەكدارەكەی "داعش" مسوڵمانانی بەوە تۆمەتبار كردووە، "لە بری خودا، بەرد دەپەرستن" و دەڵێ "پێویستە ئەو بەردە بڕووخێنرێت".

پێشتریش چەكدارانی داعش مەزارگەی وەیس ئەل قەرەنییان لە ناوچەی رەققە لە سووریا تەقاندەوە.






رووداو
Top