لەسەر پشتگیریکردنی کورد ئێران وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە

 لەسەر پشتگیریکردنی کورد ئێران وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقیا هۆشداریدەدات لەمەڕ دابەشبوونی عێراق.

حوسێن ئەمیر عەبدولەهیان رایدەگەیەنێ، دەبێ وڵاتانی جیهان رێز لەسەروەری و یەکپارچەیی عێراق بگرن لەچوارچێوەی ئەو دەستوورەی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دەنگیان بۆ داوە.

سەبارەت بە لێدوانەکانی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ پشتگیرکردنی کوردستانی عێراق بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی، عەبدولەهیان دەڵێت ''هەرکەسێک باس لە دابەشبوونی عێراق بکات ئەوە لە دەرهاوێشتەکانی ناگات و نازانێت ئەو دۆخە بەرەو چ ئاقارێک دەڕوات''.

دوێنی 29/6/2014 بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە تەلئەبیب پشتگیری خۆی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی راگەیاند، ئەو پێیوایە کورد خاوەنی کیان و زمان و کولتووری جیاوازن لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە و هاوکات ئاماژەی بە ناکۆکییە قووڵەکانی نێوان شیعە و سوننە کرد لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.










رووداو
Top