له‌ شه‌ڕوپێكدادانێكى چه‌كداریدا له‌ ئۆكراینا 13 سه‌رباز كوژران

له‌ شه‌ڕوپێكدادانێكى چه‌كداریدا له‌ ئۆكراینا 13 سه‌رباز كوژران
له‌ ئۆكراینا له‌ ئاكامى شه‌ڕوپێكدادانى چه‌كدارى سێزده‌ سه‌رباز كوژراون. له‌ مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى وڵات له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕوپێكدادانى نێوان هێزه‌كانى سوپا و جوداخوازانى لایه‌نگرى روسیا سێزده‌ سه‌رباز كوژراون.

جێگاى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و سوپا رۆژى سێِه‌ككه‌ى رابردوو هه‌ڵمه‌ته‌كانیان ده‌ستپێكرده‌وه‌ ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌هات كه‌ بیترو بوروشینكو سه‌رۆكى ئۆكراینا بڕیارى نۆیكردنه‌وه‌ى ئاگربه‌ستى راگرت كه‌ ته‌نها یه‌ك لایه‌نه‌ بووه‌ و چه‌ند پێشێلكاریه‌ك له‌لایه‌ن جودا خوازه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.
Top