سیسی : كوردستان دەبێ بە دەوڵەت

 سیسی : كوردستان دەبێ بە دەوڵەت
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆك كۆماری میسر لەگەڵ سەرنووسەرانی رۆژنامەكانی وڵاتەكەی كۆبووەتەوەو باسی لە كێشەكانی جیهانی عەرەبی كردووە. لە بەشێكی كۆبوونەوەكە باسی كێشەكانی عێراقی كردووەو گوتوویەتی "كوردستان دەبێ بە دەوڵەت".

مستەفا بەكری، یەكێك لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لە تویتێكدا باسی قسەكانی سیسی كردووەو نووسیویەتی "سیسی گوتوویەتی كوردستان دەوڵەتی سەربەخۆ رادەگەیەنێت دوای گشتپرسییەكەیان".

سەبارەت بە عێراق و ناوچەكەش گوتوویەتی "عێراق سەرقاڵی كێشەكانی خۆی دەبێت، سووریاش بەرەو دابەشبوون دەڕوات و جیهانی عەرەبیش سەرقاڵی كێشەكان دەبێت".

هەر بەپێی تویتی ئەو رۆژنامەنووسە هەروەها سیسی گوتوویەتی "پیلانێكی گەورە لەدژی ناوچەكە بەڕێوەیەو تەماشاكەن داعش لە عێراق و سووریا چی دەكات".




رووداو
Top