سعودیە: کۆبوونەوەی هەرێمایەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دەستیپێکرد
ئاژانسی هەواڵی سعودی رایگەیاند " کۆبوونەوەکە تایبەتە بە کێشەی تیرۆر و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر چۆنێتی بنبڕکردنی تیرۆر دەکرێت"
ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا چەند کاژێرێک دوای راگەیاندنی ستراتیژییەتی ئەمریکا دژ بە داعش دێت کە باراك ئۆباما لە گوتارێکدا پێشکەشی بە رای گشتی جیهانی و ئەمریکی کرد.
ئەم هەوڵانەی سعودییە لە کاتێکدایە کە سعودیە دووری ٩٠٠ کم لە سنووری عێراق تەلبەندکردووە، تاوەکو چەکدارانی داعش دزە نەکەن بۆ نێو خاکی سعودیە، هەروەها هاوکاتە لەگەڵ کۆدەنگی وڵاتانی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.