هیلاری کلینتۆن بۆ رێگریکردن لە رفاندنی ژنان لە شەڕەکاندا داوای ستراتیژی باشتر دەکات
بە گوێرەی هەواڵی ئەسۆشیەتیت پرێس، کلینتۆن کە شیمانە دەکرێت لە بەربژارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠١٦ بێت، لە هەڕەشەکانی کە گروپەکانی بوکۆحەرام و دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بۆ سەر بە ژنان دەیکەن، نیگەرانی خۆی دەربڕی.
لە مانگەکانی رابردوودا، ئاژانسی فەرەنسا لە زمان لە مانگی سوری عیراقییەوە رایگەیاند: گروپی حکوومەتی ئیسلامی ژمارەیەک لە ژنانی ئیزیدی و مەسیحی رفاندووە و وەک کەنیزەکیش دەیانفرۆشێت.
هەروەها لە مانگ مەی رابردوودا، ئیسلامییەکانی بوکۆحەرام نزیکەی ٢٠٠ کچی قوتابخانەیەکیان لە گوندی چیبوک لە نیجیریا رفاند.