وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی هەنگاریا سەردانی باشووری كوردستان دەكەن

 وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی هەنگاریا سەردانی باشووری كوردستان دەكەن
وڵاتی هەنگاریا یارمەتی بۆ پێشمەرگە دەنێرێت و بڕیاریشە كۆنسوڵخانەی خۆی لە هەولێر بكاتەوە. چاوەڕوانیشدەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەو وڵاتە سەردانی باشووری كوردستان بكەن.

شاندەكەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، كە پێكهاتوون لە فەریق شیروان عەبدولرەحمان و فەریق جەبار یاوەر و عەمید روكن هەژار، كە لە ئەوروپان لە دوایین دیداری خۆیاندا لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی هەنگاریا ‌كۆبوونەوە. ئەو وڵاتە ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هاوكاری و هەماهەنگی هێزەكانی پێشمەرگە لە هەموو روویەكەوه.

‌بەپێی راگەیاندنی سكرتێری رۆژنامەوانیی جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ""وڵاتی هەنگاریا بڕیاریاندا بە ناردنی ‌ (224)تەن فیشەك و تەقەمەنی پێویست بۆ هێزەكانی پیشمەرگە و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ مەشقكردن بە هێزەكانی پیشمەرگە".

هەروەها بە پێی راگەیێندراوەكە "بڕیاروایە لە رۆژانی داهاتوودا هەردوو وەزیری دەرەوە و بەرگری وڵاتی هەنگاریا سەردانی كوردستان بكەن بۆ هەمان مەبەست و هەروەها بۆ كردنەوەی كونسوڵگەری وڵاتی هەنگاریا لە كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی".













رووداو
Top