سالمۆند دوای شکستی جیابوونەوە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی دا
سالمۆند سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌زیری یه‌كه‌می سكۆتەلەندایە، هاوكات سه‌رۆكی پارتی نیشتمانیی سكۆتلەندایش بوو، دوای ئه‌وه‌ی دانی نا به شكستهێنانی، بڕیاریدا شوێنه‌كه‌ی بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو به‌جێبهێڵێت و راشیگه‌یاند: "هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خه‌ونه نابن".
سالمۆند كه له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوو سیاسه‌تی سكۆتلەندای كۆنتڕۆڵكردبوو، رایگه‌یاند: "له مانگی نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ ده‌ست له پۆسته‌كانم هه‌ڵده‌گرم".
ئه‌لێكس سالمۆند له شوێنی كاره‌كه‌ی له پوتهاوس له ئه‌دنبره رایگه‌یاند: "گه‌لی سكۆتلەندا هه‌نگاوێكی باش چوونه پێشه‌وه، ئه‌و هه‌سته‌مان زیندوو كرده‌وه، كاتێك منیش ده‌ستلەكارده‌كێشمه‌وه، كه‌سێكی دیكه دێت و كاره‌كان له من وه‌رده‌گرێت و درێژه به خه‌باتی سكۆتلەندییه‌كان ده‌دات و خه‌ونی منیش هەرگیز نامرێت."
رۆژ هه‌ژده‌ی ئه‌و مانگه خه‌ڵكی سكۆتلەندا له ریفراندۆمێكدا به رێژه‌ی نزیكه‌ی %55 به‌رامبه‌ر %45 بڕیاریاند له‌گه‌ڵ شانشینی یه‌كگرتوو بمێننه‌وه و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان ره‌تكرده‌وه.
چاودێرانی سیاسیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه خه‌ڵكی سكۆتلەندا له رووی ئابوورییه‌وه زۆر پێشكه‌وتوون، ئه‌مه‌ش ترسێكی لای خەڵکی دروستكردبوو، كه ئه‌گه‌ر جیاببنه‌وه له‌وانه‌یه تووشی قه‌یرانی دارایی ببن.
رووداو