چه‌كداره حوسییه‌كان ته‌لاری ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی سه‌نعایان كۆنترۆڵ كرد
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت و ره‌وشه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه و حكوومه‌تێكی ئیئتلافی له هه‌ردوو لا پێكبهێنرێت. پێشتریش حوسییه‌كان ته‌لاری ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمییان له سه‌نعا بۆردومان كرد‌و ته‌رلاه‌كه ئاگری گرت و له ئاكامدا كه‌سێك كوژرا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش بریندار بوون. هاوكات فه‌رمانبه‌رانی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه داوایان له وه‌زیری به‌رگری یه‌مه‌ن كردبوو هێز ره‌وانه‌ى ده‌وروبه‌ری ته‌لاری ته‌له‌ڤزیۆن بكات بۆ ئه‌وه‌ى گیانیان له هێرشی حووسییه‌كان بپارێزن.
هاوكات له ئاكامی بۆردومان كردنی شاری سه‌نعا مووشه‌كێك به‌ر نه‌خۆشخانه‌ى ئازال كه‌وت و له ئاكامدا یه‌ك كه‌س كوژرا و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌یش برینداربوون. هاوكات وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به هۆی ئه‌و شه‌ڕوپێكدادانانه‌وه بڕیاری دا تا كاتێكی نادیار خوێندن له هه‌موو قوتابخانه‌كانی شاره‌كه هه‌ڵپه‌سێرێت.