هێزە ئاسمانییەکانی سووریا روودەکەنە باکووری کوردستان

 هێزە ئاسمانییەکانی سووریا روودەکەنە باکووری کوردستان
هەلیکۆپتەرێکی سوپای سووریا روودەکاتە ئاسمانی ماردین لە باکووری کوردستان و دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیش لە جۆری F-16 رێگەی لێدەگرن سنووری ئاسمانی تورکیا ببەزێنێت.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، هەلیکۆپتەرێکی سەربازی سووری لە جۆری MI-17 رووی کردووەتە شارۆچکەی نوسەیبین لە ماردین و هێزە ئاسمانییەکانی تورکیاش رێگەیان گرتووە لەوەی سنووری تورکیا ببەزێنێ.

لە لایەکی دیکەوە فڕۆکەیەکی جەنگی سووریا لە جۆری SU-22 لە نزیک خاڵی سنووری (جیلڤەگۆز)ەوە لە سنوورە ئاسمانییەکانی تورکیا نزیکبووەوە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا رێگەیان لە سنووربەزاندنی ئەویش گرت.

رۆژی 23-03-2014 ش هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بە پاساوی ئەوەی سنووری ئاسمانی ئەو وڵاتەی بەزاندووە، فڕۆکەیەکی سووریان لە جۆری MIG-23 خستەخوارەوە.







رووداو
Top